شارەوانیی سلێمانی پەیامێك ئاراستەی دوكاندارانی ناوبازاڕ دەكات

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگاداری سەرجەم دوكانداران و فرۆشیارانی ناوبازاڕ بە تایبەت فرۆشیارانی سەر شۆستە و شەقامە گشتییەكان دەكات فڕێدانی خۆڵ و خاشاك جێگەی قبووڵ نییە دوورە لە كەلتووری شاری سلێمانییەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كۆمپانیاكانی كۆكردنەوەی خۆڵ و خاشاكی سەر بە سەرۆكایەتیمان و تیمەكانی بەشی خزمەتگوزارییمان لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا بەردەوامبوون لە كۆكردنەوی پاشماوەی خۆڵ و خاشاكی دوكاندار و فرۆشیاران كە بەداخەوە بەشێوازێكی ناشارستانیی خۆڵ و خاشاكیان بەجێهشتووە كە بۆتە هۆی ناشیرینكردنی سیمای شارەكە وە ماندووبونێكی زۆر بۆ ژینگە پارێزان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، فڕێدانی خۆڵ و خاشاك جێگەی قبووڵ نییە دوورە لە كەلتووری شاری سلێمانییەوە.

بابەتی پێشتر

زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار روویان لە سلێمانی كردووە

بابەتی دواتر

وەزارەتی ئەوقاف: بێرێزیكردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز دوورە لە بەهای مرۆڤایەتییەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهۆی گەرماوە سبەینێ کرایە پشوو

بەهۆی هاتنی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما بڕیاردرا سبەینێ یەکشەممە لە پارێزگاکانی عێراق بکرێتە پشووی فەرمی. میدیا عێراقییەکان  بڵاویانکردەوە، “بەهۆی…
Total
0
Share