شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی نوێی بەفر و بارانبارین روو لە هەرێم دەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی سەرما، بەفر و بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین گۆڕانکاریی نەخشەکانی کەشوهەوا، پێشبینی دەکرێت لە 19/3/2025 شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنەخوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور، هەرێمی کوردستان و بە لاوازیش ناوچەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.

دەشڵێت، هەر لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا، لە رێکەوتی 22/3/2025 بارستەهەوا ساردەکەی دەگاتە ناوچەکانمان و جارێکی دیکە کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەم قۆناغەدا پێشبینیی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێت و رێژەی بارانەکەش، زیاتر و فراوان دەبێت و کاریگەرییەکانی بە قۆناغی جیاواز، تا 26/3/2025 بەردەوامیی دەبێت .

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share