هێزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە رۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆزدا، لەچوارچێوەی پلانێكی تۆكمەدا پێشوازی لە گەشتیاران دەكات.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، هێزەكانی ئاسایش لە پشووەكانی جەژنی قورباندا، لە دەروازە سنووریەكان و ناو شاردا، لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی بەردەوامدەبن لە جێبەجێكردنی ئەركەكانیان و پێشوازی لە گەشتیاران دەكەن.

دەزگای ئاسایشی هەرێم داوا لە سەرجەم هاوڵاتییان دەكات پابەندی ڕێكار و ڕێنماییە ئەمنییەكانبن، لەپێناو سەلامەتی و بەڕێكردنی كەشێكی ئارام لە رۆژانی جەژندا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى هه‌ولێر به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌نگى پیاوێك گۆڕدرا

له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاریی فێركاریی هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كى ده‌گمه‌ن بۆ پیاوێك ‏ئه‌نجامدرا و ده‌نگى گۆڕدرا. ‏ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری فێركاریی هه‌ولێر،…
Total
0
Share