كۆماری ئیسلامیی ئێران لەناكاو رێژەیەكی زۆری ئاوی زێی بچووكی بەردایەوە بەهۆیەوە چەند ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتییان ژێرئاو كەوتن و زیانێكی ماددیی زۆریان بەركەوت.
بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، كۆماری ئیسلامیی ئێران لەناكاو رێژەیەكی زۆری ئاوی زێی بچووكی لە نزیك گوندی كەویە لە سنووری قەزای پشدەر بەرداوەتەوە بەهۆیەوە ژمارەیەك لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییان ژێرئاو كەوتوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، رووداوەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.