بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، پێنج حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی مەلاریا لە ویلایەتەکانی فلۆریدا و تەکساس تۆمارکراوە.
بنکەی ئەمریکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکان و خۆپاراستن بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی بۆ ماوەی 20 ساڵ نەخۆشی مەلاریا کۆتایی هاتبوو، جارێکی دیکە دەرکەوتەوە و چوار حاڵەتی تووشبوون لە ویلایەتی فلۆریدا و حاڵەتێک لە ویلایەتی تەکساس تۆمارکراوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “تووشبوون بە مەلاریا حاڵەتێکی لەناکاوە پێویستە هەر کەسێک نیشانەکانی هەبوو بە زووترین کات بگاتە نەخۆشخانە”.
نەخۆشی مەلاریا بەهۆی پێوەدانی مێشوولەوە دەگوازرێتەوە و گەر بە زوویی چارەسەر نەکرێت دەکرێت ببێتە هۆی مردن.
تا ئێستا زۆرترینی حاڵەتەکانی تووشبووان لە وڵاتانی ئەفریقا تۆماردەکرێت، بەشێکی ئەو حاڵەتانەی لە ئەمریکاش تۆمارکراون لە وڵاتانی ئەفریقاوە گەڕاونەتەوە.