تەندروستیی عێراق: ئەو نەخۆشییەی لە سلێمانی هەڵەبجە بڵاوبووەتەوە مەترسیدار نییە و بە ئەگەری زۆر ڤایرۆسییە

لیژنەیەکی باڵا لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق و هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بەدواداچوون لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشکی منداڵان سەردانی سلێمانی و هەڵەبجەی کرد، لیژنەکە جەختدەکاتەوە نەخۆشییەکە مەترسیدار نییە و ئەگەری زۆرە ڤایرۆسی بێت.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لیژنەکە رایگەیاند، سەردانی هەڵەبجە و سلێمانیمان کردووە ئەوەی بەدواداچوونمان کردووە و حاڵەتی قورسمان نەبینیوە و زۆرینەی حاڵەتەکان سوکن، بۆیە بە ئەگەری زۆر نەخۆشییەکە ڤایرۆسییە نەک بەکتریا.

باسی لەوەکرد، مەترسیی ئەوان لەوەیە کە هۆکاری نەخۆشییەکە بەکتریابێت کە زۆر مەترسیدارە و لە ماوەی 24 کاتژمێردا مردنی لێدەکەوێتەوە، بەڵام ئەوەی تا ئێستا لەبەردەستدایە هۆکارەکەی ڤایرۆسە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لیژنەکە ئاشکرایانکردووە، ئەگەر نەخۆشییەکە ڤایرۆسی بێت چارەسەری ئاسانە و لە ماوەی حەوت بۆ 10 رۆژدا چاکدەبێتەوە یان بە هەندێک چارەسەری ئاسان چاکدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تووشبوونی منداڵان بە شەكرە زیادیكردووە.. تەندروستی ڕوونکردنەوەی لەبارەوە دەدات

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی ڕوونکردنەوەی لەبارەی ئەو هەواڵانەدا کە باس لە بەرزی ڕێژەی شەکرە لەناو منداڵاندا دەکەن سەرەڕای…
Total
0
Share