شارەوانیی سلێمانی: قیرتاوكردن و چاككردنەوەی چەند شەقامێك ئەنجامدران

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ یەكشەممە، ستاف و تیمەكانی قیرتاوكردنی سەرۆكایەتیی شارەوانیمان هەستان بە كاری قیرتاوكردن و چاككردنەوەی چەند شەقامێك

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە، ستاف و تیمەكانی قیرتاوكردنی سەرۆكایەتیی شارەوانیمان هەستان بە كاری قیرتاوكردن و چاككردنەوەی چەند شەقامێك لەوانە:-

1. قیرتاوكردنی شەقامی بەردەم بانكی كوردسات.

2. چاككردنی شەقامێك لە گەڕەكی بەختیاری.

3. تیمێكیش كاری چاككردنەوەی چەند شەقامێكی ناوبازاڕیان گرتەئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنه‌ری هاتوچۆ له‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی: هه‌ر شوێنێکی بازرگانی قۆرخكاری بكات سزادەدرێت

نوێنه‌ری هاتوچۆ له ‌قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، هه‌ر بینا و باڵەخانەیەکی بازرگانی قۆرخکاری بکات سزادەدرێت. دانا عوسمان، نوێنه‌ری هاتوچۆ…
Total
0
Share