ئومێد خۆشناو داوا لە هاوڵاتییان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەم دۆخە قورسەی وشكەساڵی دەتوانرێت ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییان دابینبكرێت، بەڵام پێویستە هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاو بە فیڕۆ نەدەن و بە تایبەت زۆركات كە ئاو بەردەدرێتەوە تانكی سەربانی ماڵەكان پڕدەبێت و ئاوێكی زۆر بە فیڕۆ دەچێت.

راشیگەیاند، بەپشت بەستن بە یاسای پاراستنی ئاو رێنمایی نوێی و تایبەت دەردەكەین و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگیرێتەبەر كە ئاوی خواردنەوە بەفیڕۆ دەدەن.

ئومێد خۆشناو داواشیكرد لە هاوڵاتییان دەست بە ئاوەوە بگرن لە شوشتنی ئۆتۆمبێل و چێشتخانەكان و حەوزی ماسییەكاندا ئاو بەفیڕۆ نەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە مۆڵەتی خوێندن دەدات بە سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتەکە کە وەرگیراون لە خوێندنی دبلۆمی باڵا، ماستەر…
Total
0
Share