ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەپەلە کۆدەبنەوە

بڕیارە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی دۆخی ناوخۆی روسیا و ئەو هەڵگەڕانەوە سەربازییەی روویداوە ئەنجام بدەن.

ئادەم هودج وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا رایگەیاند، “کۆشکی سپی چاودێری دۆخی روسیا دەکات و لەگەڵ هاوپەیمانەکانی لە جیهاندا کۆدەبێتەوە بۆ هەر بڕیارێک کە پەیوەست بێت بەو هەڵگەڕانەوە سەربازییەی گروپی ڤاگنەر پێی هەستاوە”.

ئەم لێدوانە دوای ئەوە دێت، گروپی ڤاگنەری سەر بە سوپای روسیا هەڵگەڕانەوەی راگەیاند و ڤلادمیر پوتین سەرۆکی وڵاتەکەش باری نائاسایی لە وڵاتەکە راگەیاند و ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی سەربازی لە ئارادایە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئامارێک: زیاتر لە 133 ملیۆن کەس لە جیهاندا ناویان (محەمەد)ە

بابەتی دواتر

عێراق داوای بەستنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی لەبارەی کەمپی هۆلەوە دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی ڤاگنەر لە ئەفریقا دەرکەوت

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا، دامەزرێنەری گروپی ڤاگنەر، یێڤگنی پریگۆژین گەڕانەوەی بۆ ئەفریقا راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی…
Total
0
Share