گوندۆگان شێوازی بارسا دەگۆڕێت و دوو یاریزان زەرەرمەندن

گواستنەوەی ئیلکای گوندۆگان لە یانەی مانچستەر سیتی-یەوە بۆ بەرشلۆنە، تەواوی پلانەکانی چاڤی هێرناندێز دەگۆڕێت و دوو یاریزانی یانە کەتەلۆنییەکە زیانیان بەردەکەوێت.

بەپێی شیکارییەکانی پۆرتاڵی “دۆن بالۆن”، چاڤی هێرناندێز لە جێبەجێکارانی پلانی کۆنتڕۆڵکردنی تۆپە و هەموو هەوڵێکی لە بەرشلۆنە بۆ چەسپاندنی ئەو سیستەمی یاریکردنە بووە.

کڕینی گوندۆگان و بوونی لە پێکهاتەی سەرەکیدا هاوشانی گاڤی، دی یۆنگ، پێدری و ئامادەبوونی لیڤاندۆڤسکی وەک ئەستێرەی سەرەکی، زیان لە عوسمان دێمبیلی و ڕافینیا دەدات، بەوپێیەی یەکێک لەو دوو یاریزانە ناچاردەکرێت بە کورسی یەدەگ قایلبێت.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، فیران تۆرێس و ئانسو فاتی لەنێو چێوەی زیانلێکەوتوواندان، چونکە وەرزی داهاتوو بارسا هەوڵی چەسپاندنی پلانی نوێ دەدات و بەبێ گوندۆگان و یاریزانانی سەنتەر و ناوەند ئەو پلانە جێبەجێ ناکرێت.

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا بۆ ئیدارەی سیتی: ئەم یاریزانەم دەوێت

بابەتی دواتر

ئەنچیلۆتی پێکهاتە و سیستەمی ڕیاڵ مەدرید دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share