ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی خواناس وریای راگەیاند و بنەماڵەکەی روونکردنەوە دەدەن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، بکوژی هاوڵاتی خواناس وریا-یان لە سنووری چەمچەماڵ دەستگیرکردووە و بنەماڵەی کوژراوەکەش لە روونکردنەوەیەکدا دەڵێن، دۆسییەکەمان داوەتە دەست یاسا.

لە راگەیەندراوی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، “ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە لەناو بازاڕی قەزای چەمچەماڵ کەسێک بەناوی ( خواناس وریا نازم گلی )، لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت و دواتر تەقەکەرەکە هەڵدێت”.

رایگەیاندووە، دوای بەدواداچوون توانرا شوێنی مانەوەی تۆمەتبارەکە دیاریبکرێت و دوای 24 کاتژمێر تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.

تۆمەتبارەکە ناوی ( ه ، ک ، ح ) لەدایکبووی 1995ـە و دانیشتووی چەمچەماڵە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتبار هۆکاری کوشتنەکەی بۆ جیاوازیی بیروڕای ئاینی گەڕاندەوە، دانیناوە بەوەی کە چەندجارێک گفتوگۆیان کردووە و لێکتێنەگەیشتن روویداوە .

لە ئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی 406 بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.

لە بارەی تاوانەکەوە بنەماڵەی خواناس وریا روونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە و تێیدا جەختدەکەنەوە کە دوژمنایەتی و کێشەی کۆمەڵایەتییان لەگەڵ هیچ کەسێک و ئەو کەسەشدا نییە کە کوڕەکەیانی کوشتووە.

بنەماڵەی کوژراوەکە دەڵێن “ئێستا دۆسییەکە لای یاسایە و ئێمە داومانەتە دەست یاسا مافمان بۆ بگەرێنێتەوە”.

بابەتی پێشتر

زەنگی مەترسی لەبارەی نەخۆشیی شەکرەوە لێدەدرێت

بابەتی دواتر

دابڕانی کۆمەڵایەتی دەبێتەهۆی مردنی پێشوەخت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەکانی بەنزین لە سنووری سلێمانی داببەزێت. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی…
زیاتر ببینە

لە دهۆک دوو کەس کوژران

بەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری شاری دهۆک دوو کەس کوژران. هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە…
Total
0
Share