كەی لیستی نوێی مووچە بڵاودەكرێتەوە؟

بەپێی ئەو زانیارییانەی بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەمڕۆ و سبەی لیستێكی نوێی مووچەی مانگی ئایار بڵاودەكرێتەوە بەو پێیەی وەزارەتی دارایی تەنها چەند رۆژێكی كەمی لەبەردەستدایە بۆ دابەشكردنی مووچەی سەرجەم مووچەخۆران.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەگەر بەپێی ریزبەندیی خشتەی مووچە بێت، مووچەی كەسوكاری شەهیدان دەدرێت و دواتر مووچەی وەزارەتی پەروەردە دەدرێت.

شەوی رابردووش، وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویكردەوە، رۆژی شەممە 24ی حوزەیران، دابەشكردنی مووچە بەردەوامدەبێت و تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ئەمڕۆ دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی

سەرچاوەیەكی ئاگادار ڕایدەگەیەنێت، لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە، دانەغاز دەستدەكاتەوە بە هەناردەکردنەوەی غازی سروشتی. ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی وت، لە ئەمشەوەوە،…
Total
0
Share