ئەمڕۆ کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر 10:00ـی پێشنیوەڕۆ، بە چاودێریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دووەمین کۆڕبەندی ئابوریی جیهانیی دێڵفی لە سلێمانی بەڕێوەبچێت.

لە کۆڕبەندەکەدا بابەتە جیهانی و ناخۆییەکانی پەیوەست بە ئابوری و وزە، بە ئامادەبوونی کەسانی بڕیاربەدەست و شارەزایان و پسپۆڕانی ئابوری گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.

کۆڕبەندەکە لە 17 پانێڵ پێکدێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ و لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە (6 و 7ـی حوزەیران) بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كارەبای سلێمانی: رۆژ لە دوای رۆژ كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی كەمدەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی و دابەزینی پلەكانی گەرماوە، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا زۆر بەرزبووەتەوە…
Total
0
Share