نەرمین مەعروف: نرخی سووتەمەنی لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراقی لێدێت

پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، نرخی سووتەمەنی لە هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراقی لێدێت.

د. نەرمین مەعروف پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا یاسای بودجە لە رۆژنامەی فەرمیی عێراق بڵاودەكرێتەوە و راستەوخۆ سەرجەم بڕگە و ماددەكانی یاسای بودجە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە 25ی ئازاری ئەمساڵەوە كە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم كەوتووەتە ئەستۆی حكومەتی عێراق و چاوەڕواندەكرێت نرخی سووتەمەنی لە هەرێمی كوردستان هاوشێوەی سەرجەم پارێزگاكانی عێراقی لێبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هیچ ئەگەرێكی چوونیان بەرەو ئەوروپا نییە
ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر: لێشاوی کۆچبەران شکستی ھێنا و بوون بە سێ گرووپەوە

ڕۆژنامەنووسێكی كۆچبەر، كە لەسەر سنووری بیلاڕوسیا – پۆڵەندایە، دەڵێت كۆچبەران ‏بوون بە سێ بەشەوە و هەر بەشەیان چارەنووسێكی…
Total
0
Share