ڕێبوار تەها وەک باشترین پارێزگاری عێراق بۆ ساڵی 2025 هەڵدەبژێردرێت

ئەمیندارێتی گشتیی لوتکەی قاهیرە بۆ داهێنان و کاریگەری، هەڵبژاردنی ڕێبوار تەهای وەک باشترین پارێزگار لەسەر ئاستی عێراق بۆ ساڵی 2025 ڕادەگەیەنێت.

لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمیندارێتی گشتیی لوتکەی قاهیرە بۆ داهێنان و کاریگەریدا هاتووە، کە هەڵبژاردنی ڕێبوار تەها دوای هەڵسەنگاندنێکی پیشەیی ورد هاتووە، کە تێیدا دەرکەوتووە ناوبراو مۆدێلێکی ئیداریی بێوێنەی لەسەر بنەمای میانڕەوی و هاوسەنگی پێشکەش کردووە، هەروەها توانیویەتی بە حیکمەتەوە ئیدارەی کەرکوک بدات کە پێکهاتە جیاوازەکانی کورد، عەرەب، تورکمان و مەسیحی تێدایەو دوور لە لایەنگیری سیاسی و نەتەوەیی، کار بۆ بەهێزکردنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری بکات.

جێی ئاماژەیە، لوتکەی قاهیرە سەکۆیەکی عەرەبی پێشەنگە بۆ خەڵاتکردنی داهێنەران لە بوارەکانی کارگێڕی و گەشەپێدان، لە خولی ئەمساڵیدا کە لە مانگی تەمموز بەڕێوەدەچێت، کەسایەتی و دامەزراوەی جیاواز لە عێراق و وڵاتانی سعودیە، ئیمارات، میسر، بەحرەین، تونس و عومان تێیدا بەشداردەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكی دەستگیركرد كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو

پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە هەڕەشەی كوشتنی لە كەسێك كردبوو. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share