بڕگەیەکی گرێبەستی سیمۆنز سەرنجی یانە گەورەکانی ڕاکێشاوە

بڕگەیەک لە گرێبەستی نێوان چاڤی سیمۆنز و یانەی ئایندهۆڤن ئاشکرابووە، بەهۆیەوە یانە کڕیارەکان دەتوانن بە نرخێکی کەم گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان ئاشکرایکردووە، بڕگەیەک لە گرێبەستی نێوان چاڤی سیمۆنز و یانەی ئایندهۆڤنی هۆڵەندی هەیە لە مانگی تەمموزی 2023 کارادەبێت، لەو مانگەوە نرخی یاریزانەکە بۆ شەش ملیۆن یورۆ دادەبەزێت.

بەپێی سەرچاوەکە، هەر یانەیەک بیەوێت “گەوهەرەکەی لاماسیا” بکڕێت دەبێت پێشوەختە ڕێککەوتن لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانیدا بکات، لە هەمان کاتدا ئایندهۆڤن ناتوانێت هیچ ڕێگرییەک بکات، تەنانەت ئەو نرخە بۆ یانەی پاریس سان جێرمان (5.5 ملیۆن یورۆ)یە بەوپێیەی پێشتر گرێبەستی لەگەڵیاندا هەبووە.

یانەکانی مانچستەر یونایتد و ئارسیناڵ بە ئاراستەی سیمۆنز هەنگاویان ناوە، دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو بە درێسی ئایندهۆڤنەوە بە تۆمارکردنی 21 گۆڵ و 12 ئەسیست تواناکانی سەلماند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(NBA) – چیکاگۆ بردنەوەیەکی دیکەی تۆمارکرد و کلیڤلاند لەپلەی دووەمدا جێگیربوو

لەچێوەی یارییەکانی گەڕی 57ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا، تیمی چیکاگۆ بوڵز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر مینیسۆتا تێمبەروڵڤز تۆمارکرد. چیکاگۆ…
Total
0
Share