قائیمقامیەتی سلێمانی ئامادەکارییە ئەمنی و تەندروستییەکانی بۆ جەژنی قوربان و قوربانی‌کردن بڵاوکردەوە، بەپێی رێنماییەکان لە رۆژانی جەژندا رێگەنادرێت لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵدا، ئاژەڵ سەرببڕدرێت.
قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەوکەسانەی کاری ئاژەڵداری دەکەن و راستەوخۆ مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵدا دەکەن مەترسیی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و پێویستە خۆپارێزی زۆر بکەن.
ئاماژە بەوەش کرا، خۆپارێزی لەو نەخۆشییە زۆر ئاسانە، بەڵام چارەسەرکردنی تووشبوان بەو ڤایرۆسە قورسە و له ئێستادا پێداویستیی چارەسەرکردنیشی لە ناوەندە تەندروستییەکان کەمن.
سه‌باره‌ت به قوربانیكردن لە جەژنی قورباندا هاتووە، هاوڵاتییان ده‌توانن وەکو ئەرکێکی ئایینی قوربانی‌کردن ئەنجامبدەن، به‌ڵام به‌و رێكارانه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌رییه‌وه دیاریكراوه.
جەختکراوەتەوە، له شاری سلێمانی چەند شوێنێکی دیاریکراوی دوور لە شوێنی نیشتەجێبوون دیاریكراوه كه کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە تێدادەکرێت، بەڵام بەهیچ جۆرێک رێگەنادرێت ئاژەڵی تێدا سەرببڕدرێت بۆ سه‌ربرینی ئاژه‌ڵیش کوشتارگەی فەرمی دیاریكراوه و بەدەر لەو کوشتارگەیه رێگه نادرێت لەهیچ شوێنێکی‌تر ئاژەڵ سەرببڕدرێت.
ئاماژە بەوەدەکات، هێزە ئەمنییەکانی شاری سلێمانی لە چەند رۆژی پێش جەژن و رۆژانی جەژندا لەهەموو شاردا ئامادەییان دەبێت و رێگەنادەن هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو دروست ببێت، هه‌روه‌ها هاوكاریی ته‌واوی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی و ڤیتێرنه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ریگریكردن له سه‌ربرینی ئاژه‌ڵ به‌ده‌ر له رێنماییه‌كان.