کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە، بەپێی پێشبینییەکان، پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە و لە هەندێکی ناوچە خۆڵبارین دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزیکى کەم لەسەر هەندێک ناوچە .
پلەکانى گەرماش بەرزدەبنەوە بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەینێ هەینی، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، بەڵام پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .