ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم: ئەركە حكومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەركە حكومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و خانەنشینان و پێشمەرگە بنێرێت.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكات كە لە كاتی جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی بودجە لە دوای كەوتنە بواری جێبەجێكردنی، هەروەك سەرۆك وەزیرانی فیدراڵ بەڵێنیداوە، پێداچوونەوە بكات بە بڕگە و ماددە هەمواركراوەكان كە تا چەند لەگەڵ كارنامەی حكومەتی فیدرال دەگونجێن و تاچەند شایانی جێبەجێكردنن و پێویستە میكانیزمی شیاو بە ئاراستەی خەرجكردنی شایستەكانی هەرێم دابنرێت و هەر ڕێكارێكی جیاكاری لە دژی هەرێمی كوردستان ڕەتدەكەینەوە، چونكە هەرێم پابەندییە دەستووریەكانی خۆی بەجێگەیاندووە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هیچ بیانوو و پاساوێكیش بۆ هەر رێكارێكی جیاكاریی بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەماوە بە تایبەتیش پاساوی نەوت كە پێشتر هەمیشە دەكرایە بیانوو بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان و بێبەشكردنی لە شایستە داراییەكانی بۆیە ئێستا ئەركە لەسەر حكومەتی فیدڕاڵی، یاسای بودجە جێبەجێبكات و تەواوی شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكات لە پێش هەمووشیەوە تەرخانكراوی خەرجی مانگانەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و هێزەكانی پێشمەرگە بەپێی ئەو ژمارانەی لەناو خشتەكانی بودجەدا جێگیركراون لە دوای جێبەجێكردنی یاسای بودجە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: نابێت ناکۆکیی سیاسی کاریگەری لەسەر چاکسازی هەبێت

بابەتی دواتر

پشووی جەژن راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی هەولێر: تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە و هیچ کارمەندێکمان بریندارنەبووە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، تۆمەتبارێک دەستگیرکراوە کە هەوڵی هەڵاتنی دراوە، بەڵام هیچ کارمەندێکیان بریندارنەبووە. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share