ماما نوێل.. كچە كوردێك لەنێو وێرانەكانی موسڵ-دا مژدەی ساڵی نوێ بڵاودەكاتەوە

شەیما بە پاسكیلەكەیەوە بە گەڕەكەكانی موسڵ-دا تێدەپەڕێت

لەنێو داروپەردووە داڕووخاوەكان و یادەوەرییەكانی جەنگدا، كچێكی گەنجی كورد جلوبەرگی بابانوئێل-ی پۆشیوە و بە گەڕەكەكانی شاری موسڵی كۆندا تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی خۆشی بخاتە دڵی منداڵان و مژدەی هاتنی ساڵی نوێیان پێبدات.

شەیما عەباس، كە چالاكوانێكی كوردە بە پاسكیل بە ناو گەڕەك و بەردەم خانووە وێرانبوو یان نیمچە وێرانبووەكاندا دەگەڕێت بۆ دڵخۆشكردنی منداڵان، ئەو گۆرانیان بۆ دەڵێت و لەگەڵیاندا دەیڵێتەوە.

هەربۆیە بەشێك لە منداڵان ناویان ناوە (ماما نوێل).

شەیما (تەمەن 23 ساڵ) لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆیتەرز وتی، “دیارییەكان ساكارن دابەشیان دەكەم و بەهۆیەوە دڵی منداڵان خۆشدەكەم. منداڵان زۆر پێویستیان پێیەتی بەهۆی هەموو ئەوانەی داعش دروستیكردن لە شەڕ و گرفت و ئەو فشارانەی لەسەر دەروونی منداڵان دروستیكردووە”.

شەیما دەڵێت، خۆیشی لە تەمەنی منداڵیدا هەمان ئەو گرفتانەی چێشتووە كە منداڵانی ئێستا هەستی پێدەكەن.

تیما غانم، یەكێك لەو منداڵانە دەڵێت، ئێمە لە موسڵی كۆن-ین ماما نوێل هات بۆ لامان، پێشبڕكێی جۆراوجۆری فێركردین كە تیایدا كوڕان و كچان دەیانبردەوە و دیاریمان وەرگرت، هیواخوازم هەموو ساڵێك بێتەلامان تا دڵخۆشمان بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای “کیندەر” بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە ژەهراویبوون تۆمەتبار دەکرێن

ڕۆژنامەی لۆفیگارۆ بڵاویکردەوە، بەرهەمەکانی “ئۆریۆ” بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی بەکتریای سالمۆنێلا دادەنرێت، لەکاتێکدا پێشتر بەرهەمەکانی کیندەر بەهەمان هۆکار بەشێک…
Total
0
Share