لە سلێمانی چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی دزینی کێبڵ و پاتری ئۆتۆمبێل راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە چەند كەسێك بوونەتە هۆی بێزاركردنیان، مەفرەزەكانی نوسینگەی رۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لە كاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان ناوە بەئەنجامدانی 16 تاوانی دزیكردنی پاتری ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای ماڵاندا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەئێستادا هەریەكە لەتۆمەتباران(ب،م،ت) لەدایكبووی 2004، (ب،م،ت) لەدایكبووی 2004، (د،ب،ع) لەدایكبووی 2004، (ڕ،أ،ب) لەدایكبووی 2005 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێك لە دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمەوە

دەستەی گشتیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بەشێك لە بڕیارەكانی…
Total
0
Share