سەمیر هەورامی: یەکێتی و پارتی باسی دابەشکردنی پۆستیان نەکردووە

وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم، رایگەیاند، “لە کۆبوونەوەکانی یەکێتی و پارتیدا باسی دابەشکردنی پۆستەکان نەکراوە”.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “لە هەندێک کەناڵ باسی دابەشکاریی پۆستەکان لەنێوان یەکێتی و پارتیدا کراوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەک و لە هیچ کۆبوونەوەیەکی نێوان ئەو دوو لایەنەدا باسی ئەو بابەتە نەکراوە”.

وتیشی، “ئەوەی باسکراوە تاوەکو ئێستا ئەوەیە کە لیژنەی تەکنیکی هەردوولا نووسراوێکیان سەبارەت بە داڕشتنی شێوازی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا ئامادەکردووە”.

باسی لەوەشکرد، “دوای ئەوەی نووسراوەکە لەلایەن لیژنەی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان پەسەندکرا، باس لە پۆستەکان دەکرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share