نەوزاد شێخ كامیل: بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار بەسەر بریكارەكان كە لەو رێگایەوە دەدرێتە هاوڵاتییان و دەشڵێت، “بەشە ئاردی مانگی 4 زۆر باشە و داوا لە هاوڵاتییان دەكەین نەیفرۆشنەوە و بەكاریبهێنن”.

نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمساڵ لە دابەشكردنی بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییان هاوشێوەی عێراقین و ساڵی رابردوو لە عێراق حەوت بەشە ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشكرا و لە هەرێمی كوردستان پێنج بەشە ئارد دابەشكرا، بەڵام ئێمە داوای بەشە ئاردی ئەو دوو مانگە لە عێراق دەكەینەوە كە پێشتر بەهۆی نەبوونی گەنمەوە دابەشنەكرا.

ئاشكراشیكرد،”لە ئێستادا دەستكراوە بە دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی چوار و ئەو ئاردە لە تێكەڵی گەنمی ناوخۆ و ئەو جۆرە باشەیە كە هاوردەكراوە بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەكەین بەكاریبهێنن و نەیفرۆشنەوە”.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی دابەشكردنی مووچە بەر لە جەژن ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

عەلی حەمەساڵح: یەك ملیۆن مەتر زەوی لە هەولێر دراوەتە هاوڵاتییەكی عەرەب

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

 پەرلەمان لەبارەی کێشەی سووتەمەنی و مامۆستایانی وانەبێژ بەبێ ئامادەیی وەزیرەکان کۆدەبێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سبەینێ سێشەممە کۆدەبێتەوە و هەردوو پرسی گرانبوونی بەنزین و گرفتەکانی سووتەمەنی، هەروەها داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ تەوەری…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک تەقەی کردووە و کارمەندێکی بریندارکردووە

لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر کەسێک کە تۆمەتباربووە بە دزینی ماتۆڕسکیلەکانی بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنی لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆی…
زیاتر ببینە

به‌هۆی تووشبوونی كوڕی سه‌رۆكى دادگا بە ڕووداوى هاتوچۆ دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ی بادینان دواخرا

دانیشتنى دادگاییكردنى ژنه‌ چالاكوانه‌كه‌ى بادینان دواخرا بەهۆی ئەوەی كوڕی سەرۆكی دادگای دووی هەولێر تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووە. بڕیاربوو…
Total
0
Share