پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 گەیشتە پەرلەمان

حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 گەیشتووەتە پەرلەمان.

حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 22ی كانونی یەكەم لە بەغداد بۆی ڕێكخرابوو،  ئاشكرایكرد كە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا، ئەو موچەخۆرانەی داهاتیان كەم و سنووردارە، زۆر دەستكاری موچەكانیان نەكراوە، بەڵكو زیاتر پلە باڵاكان و موچە بەرزەكان لێبڕینیان بۆدەكرێت.

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق باسی لەوەشكرد كە لە پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021دا حكومەت چاكسازی كردووە و ئاشكرایكرد، “لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، چەندین ڕاستی ئاشکراکردووە و دۆسیەكانی ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی کردووە.”

لە كۆتایی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، حەسەن نازم وتی، “ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوە بە كۆمپانیای فڕۆكەوانی بۆ ئەوەی فڕۆكەخانەی موسڵ نۆژەنبكاتەوە، هەروەها دەسەڵاتی داوە بە کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای دایۆ، بە مەبەستی دروستکردنی بەندەری گەورەی فاو.”

لە ماوەی ڕابردوودا بەشێك لە لایەنە سیاسییەكان و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی عێراق، دژی ئەوە بوون جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردنی بەندەری گەورەی فاو بە كۆمپانیای “دایۆ”ی بسپێردرێت.

بابەتی پێشتر

دادگای ئەوروپا: پێویستە توركیا بەزووترین كات دەمیرتاش ئازادبكات

بابەتی دواتر

كازمی داوا لە هێزە چەكدارەكان دەكات سنووری سوریا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ بكەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: عێراق گەنجەكانی لەبیرناكات

سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەنجانی گۆڕەپانی تەحریر بەدرێژایی ساڵێك جوانترین نمونەی نیشتمانپەروەرییان پیشاندا. مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share