كۆمسیۆن: بە 120 هەزار كامێرا چاودێریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەین

کۆمسیۆن رایگەیاند، لەڕێگەی چەند کامێرایەک کە بە دەنگ و رەنگ کاردەکەن، چاودێریی هەڵبژاردن دەکەن.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە رێگەی 120 هەزار كامێراوە چاودێریی دەنگدان و كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكەین.

دەشڵێت، كامێراكان بە دەنگ و رەنگ كاردەكەن و لە ناو وێستگەكانی دەنگدان دادەنرێن.

کۆمسیۆن ئەوەش دەڵێت، “پرۆسەی دەنگدان بە نهێنی بەڕێوەدەچێت و بەهیچ شێوەیەک نازانرێت دەنگدەر دەنگ بە كێ‌ دەدات، لەگەڵ ئەوەشدا بردنەژوورەوەی مۆبایل بۆ ناو بنكەكانی دەنگدان قەدەغە دەبێت”.

بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکە کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەنجومەنەکە دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زمانی كوردی لە بەغداد پەراوێزخراوە.. پەرلەمانتارێك كاربەدەستانی كورد بە كەمتەرخەم دادەنێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی كەمتەرخەمیی نوێنەرانی كورد لە بەغداد نەتوانراوە زمانی كوردی گرنگی زیاتری پێبدرێت و وەكو…
Total
0
Share