بەرهەمی ناوخۆی مریشک و ماسی لە سلێمانی پێداویستیی بازاڕ پڕدەکاتەوە

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، بەرهەمی ناوخۆی شاری سلێمانی دەتوانێت پێداویستییەکانی بازاڕ لە هەردوو بەرهەمی گۆشتی مریشک و ماسی پڕبکاتەوە، جەختیکردەوە کە هاوسەنگی لە نرخدا رادەگرن.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، پشتگیریی ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ دەکەن و چاودێریی راگرتنی هاوسەنگیی نرخەکانیش دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە بەمەبەستی گرنگیدان بەبەرهەمی ناوخۆ و پشتگیری کردنی کێڵگەکانی ناوخۆ و دیاریکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ لە گۆشت و مریشک و ماسی، قائیمقامی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵ، ڤێتێرنەری، چاودێریی بازرگانی، ئاسایشی ئابوری لەگەڵ نوێنەری خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان کۆبووەوە.

جەختیکردەوە کە ئامانجی سەرەکییان گرنگیدانە بە بەرهەمەکانی ناوخۆ و پشتگیریکردنە لە کێڵگە ناوخۆییەکان.

قائیمقامی سلێمانی وتی، “گفتوگۆمانکردن لەسەر ئەو بەرهەم و بەروبوومە ناوخۆییانەی توانایان هەیە پێداویستیی بەکارهێنەر و بازاڕەکانی ناخۆ دابینبکەن،  لیژنەکانیان رێگری لە هاوردەکردنیان بكات بۆ بازاڕەکانی شاری سلێمانی”.

وتیشی: یەکێکی تر لە ئەرکەکانی ئەم لیژنەیه‌ راگرتنی هاوسەنگیی نرخ و دابینکردنی گۆشتی سوور و مریشک و ماسی و هێلکەیە و رێگه‌نادات بەرزبوونەوەی نرخ رووبدات و ببێته‌ بارگرانی له‌سه‌ر شانی هاوڵاتییان.

له‌ کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی مریشك و ماسی پێداویستییه‌كانی بازاڕ پڕده‌كاته‌وه‌ هاورده‌ ناكرێت، به‌ڵام له‌مانگی داهاتوودا رێگه ‌به‌هاورده‌كردنی بڕی (200) تۆن گۆشتی سوور ده‌درێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانکۆی سلێمانی لەبارەی پێدانی بەشەناوخۆییەوە خوێندکاران ئاگاداردەکاتەوە

زانکۆی سلێمانی ئاگاداری ئەو خوێندکارانە دەکاتەوە کە دەیانەوێت بەشەناوخۆیی وەربگرن. زانکۆی سلێمانی لە راگەیەرندراوێکدا بڵاویکردەوە، خوێندکاران ئاگاداردەکەینەوە، کە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان: هێرشەکەی پردێ نیشانیدا دەبێت چارەنووسی ناوچە كوردستانییەكان یەکلایی بکرێتەوە

پەرلەمانی کوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی داعشی بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە کرد و ڕایگەیاند، ئەوجۆرە هێرشانە دووپاتکەرەوەی ئەو ڕاستییەیە، کە دەبێت…
Total
0
Share