حاجییەکی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

ئەمڕۆ حاجییەکی کورد لە وڵاتی سعودیە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکرد.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ لە شاری مەککەی پیرۆز هاوڵاتییەک بە ناوی ڕەحمە قادر حەسەن لە دایکبووی ساڵی 1957 ، دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی راپەرین کۆچی دواییکرد”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو هاوڵاتییە پێشتر نەخۆشی دڵی هەبووە و لە سلێمانی قەستەرەی بۆ کراوە و دوای ئەوەی باری تەندروستی تێکدەچێت تیمەکانی تەندروستی حاجیانی کوردستان ئەوەی پێویست بوو بۆیان ئەنجامداوە و هەر ئەوکاتە  گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی مەلیک عەبدولعەزیز، دوای هەموو هەوڵە پزیشکییەکان بە داخەوە دواجار کۆچی دواییکرد”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: بیریانچووەتەوە دوای هەڵبژاردن دەبێت سەنەویی پڕۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەرێم

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، بیریانچووەتەوە دوای 11ـی 11ـی 2025، دەبێت سەنەوی و موڵکداریی پڕۆژەکان بگێڕنەوە…
Total
0
Share