بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ: تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست لە سەربڕینخانەکاندایە

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، تەنها گەرەنتی بۆ ئەنجامدانی قوربانییەکی تەندروست سەربڕینی ئاژەڵە لە سەربڕینخانەکاندا.

د. فیراز سدیق بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “هەر وەک ئاگادارن چەند رۆژێکی ماوە بۆ هاتنی جەژنی قوربان، لەم رۆژانەدا خەڵکێکی زۆر روو لە مەیدانەکانی ئاژەڵ دەکەن بۆ کڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتییەکەمان لەو مەیدانانە رێوشوێنی پێویستمان گرتووەتە بەر بە رشاندنی شوێنەکە و تەئقیمکردنی بۆ ئەوەی رێگری بکەین لە بڵاوبوونەوەی هەر نەخۆشییەک لەو شوێنانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “هەرچەندە بەشێک لە نیشانەکانی ئاژەڵی نەخۆشی بە روونی لە کاتی کڕینی هەستیان پێدەکرێت، بەڵام گەرەنتیکردنی ئەوەی کە بتوانیت قوربانییەک بکەیت لە رووی تەندروستییەوە هیچ کێشەی نەبێت، سەربڕینی ئاژەڵەکانە لە سەربڕیناخانەکان”.

ئاشکراشیکرد، “لە جەژندا سەربڕینخانەکان کراوە دەبن، لە قۆناغی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ ئاژەڵەکان دەکرێتەوە بە دڵنیاییەوە هەر کێشەیەکیان هەبێت ئەو ئاژەڵانە تەلەف دەکرێن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی: ڕێگری لە‌ ھە‌وڵی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵك دەكەین

هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە‌ھە‌ر ھە‌وڵێك دەکەین، كە‌ ئامانج لێی تێكدانی سە‌قامگیری و چە‌واشە‌كردنی خە‌ڵكی خۆشەویستی…
Total
0
Share