دوو یاریی مێژوویی بۆکسێن لە سعوودیە سازدەکرێت

دەسەڵاتی وەرزشیی شانشینی سعوودیە، کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی بەهێزترین بۆکسێنەرەکانی جیهان لە دوو ڕووبەڕووبوونەوەی مێژووییدا.

بەڕێوەبەری یارییە تاکە کەسییەکان و لێهاتوویی وەرزشیی سعوودیە، عامر عەبدوڵا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە دەسەڵاتی وەرزشیی وڵاتەکەی تەنها گرنگی بە پەلکێشکردنی یاریزانە ناودارەکانی بواری تۆپی پێ نادات، بەڵکو لە بواری بۆکسێن و بوارەکانی دیکەشدا هەمان هەنگاو دەنێت.

بەوتەی کەسایەتییەکە، دانوستاندن لەگەڵ بەهێزترین پاڵەوانانی بواری بۆکسێن دەستیپێکردووە و گفتوگۆکان لە قۆناغیکی پێشکەوتوودان، ئامانجی سەرەکیشیان سازکردنی دوو ڕووبەڕووبوونەوەی مێژووییە.

ئەگەر هەیە هەردوو یارییەکە لە مانگی کانونی یەکەمی 2023 لە نێوان دیۆنتای وایڵدەری ئەمریکی و ئانتۆنی جۆشوای بەریتانی، هەروەها ئۆلیکساندەر یوسیکی ئۆکرانی و پاڵەوانی جیهان بەرامبەر تایسن فیوری بەریتانی و بەهەمانشێوە پاڵەوانی جیهان ئەنجامبدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) نێیمار و مباپێ به‌ سێ گۆڵ سێ خاڵی دیکه‌یان بۆ پاریس چنییه‌وه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 13ی خولی فه‌ره‌نسای به‌رامبه‌ر بۆردی ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌کانی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا…
Total
0
Share