كەسێك بە تۆمەتی بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی ژنێك دەستگیركرا

تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە ژنێك کردبوو.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵایه‌كی یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ تایبەتییەکانی لە ژنێك کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد.

دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕه‌وە دەستگیربکرێت. هه‌روه‌ها ده‌ستگیرا به‌سه‌ر مۆبایل‌ و كۆمپیوته‌ری‌ تۆمه‌تباردا، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە.

دەشڵێت، تۆمەتبار (یـ.غ.ح.) له‌دایكبووی‌ 1987 دانی بە تاوانەکەیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بە هۆکارێکی نادیار ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری قەرەداغ کەوتووەتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆی راوەماسی بەڕێگەی TNT و کارەبا پێنج کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share