نوێترین چاوپێکەوتنی عوسمان دێمبلی

دێمبلی باس لەوە دەکات کە ئەو هەرگیز نەیویستوە لە بەرشلۆنە بڕوات و سەرسامی خۆشی بە کۆمەڵێک یاریزان پیشاندا.

دێمبلی پێیوایە ئامانجی وەرزی داهاتووی بەرشلۆنە بەدەستهێنانی ناسناوی چامپیۆنز لیگ دەبێت.

– بەرشلۆنە دەیەوێت بۆندەکەم درێژ بکاتەوە و منیش دڵخۆشم دەمەوێت تا ساڵی 2027 لێرە بمێنمەوە

– هیچ کاتێک خۆمم لەدەرەوەى بەرشلۆنە نەبینیوە، هەمیشە ویستومە لێرە بەردەوام بم

– قسەیەکی زۆر کرا لەسەر چونم بۆ پاریس بەڵام هەرگیز شتێک ڕووینەداوە

– ئێمە ئێستا وەک خێزانێک واین لە بەرشلۆنە و کەشی ژووری خۆگۆڕینی یاریزانەکان زۆر باشە

– من زۆر دڵخۆشم کە ئێستا ئەتوانم بە بەردەوام یاریی بکەم، کارێکی زۆرم کرد لەسەر بەستەرەکانی ئەژنۆ چونکە پێشتر بەهۆیەوە زۆر لە یاریکردن دابڕام

– چاڤی بەرپرسیارێتییەکی گەورەى خستۆتە سەر شانم و متمانەى تەواوی پێکردوم، ئەو متمانەیە بۆ یاریزان زۆر گرنگە، دەزانم کە پێویستە من بە پاس و گۆڵەکانم هاوکاری بەرشلۆنە بکەم

– بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیا بۆ ئێمە زۆر گرنگ بوو، ئێستا کاتی ئەوەیە کار بۆ چامپیۆنز لیگ بکەین

– ئێمە ئێستا خاوەنی یانەیەکی بەهێزین و تیپێکی باشمان هەیە و هەموو تایبەتمەندییەکی بردنەوەى ناسناوی چامپیۆنزلیگمان هەیە

– لیڤاندۆڤسکی یاریزانێکی باشی تۆپی پێیە و لەدەرەوە و ناوەوەى یاریگا هاوڕێمە

– لە جێگەى خۆمدا کۆمەڵێک یاریزانی باش هەن، ڤینیسیۆس و لیاو سانی و محرز

– تێر شتیگنم خۆش دەوێت، بەڵام کۆرتوا گۆڵچییەکی زۆر باشە، ئەگەر بتوانم یەک یاریزانیش بکڕم مۆدریچ هەڵدەبژێرم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share