بۆ ئەوانەی لە ماڵەوە کاردەکەن دوای 70 ساڵی دیکە چیت لێدێت؟

یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی دروستکردنی کەلوپەلی ئۆفیس چەند وێنەیەکی گریمانەیی ئەو کەسانەی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەماڵەوە کاردەکەن.

کۆمپانیاکە وێنەکانی لەژێر ناونیشانی کاریگەرییە جەستەییەکانی بەکارهێنانی بەردەوامی تەکنەلۆجیا بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، بەشێک لەو کەسانەی کاردەکەن شوێنی گونجاویان نییە بە تایبەت ئەوانەی کارەکانیان لەماڵەوە بۆ ماوەی چەندین کاتژمێر لەسە کۆمپیوتەر دەمێننەوە بەو هۆیەش کاریگەری لەسەر داهاتوویان دەبێت.

بەپێی وێنە گریمانییەکان، ئەو کەسانەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ لەماڵەوە کاردەکەن، لە کاتی پیربوونیاندا، چاوەکانیان سوور دەبنەوە و دەئاوسێن، پەنجەکانی دەستیان وەک قولاپ دەچەمێنەوە، شان و ملیان دەچەمێنەوە، کێشیان زیاددەکات و بەرگری لەشیان لاواز دەبێت، بەهۆی نەبوونی هەواگۆڕکێ تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبن.

بریان کلارک دامەزرێنەری کۆمپانیای یونایتد میدیکاڵ ئیدیوکەیشن دەڵیت، “ئەو کەسانەی لە ماڵەوە کاردەکەن پێویستە بۆ ماوەیەکی رێکخراو پشوو بە جەستەیان بدەن و لە ئازاری پشت و مل پارێزراو بن، دواتریش شوێنی گونجاو و کەلوپەلی گونجاو لە کاتی کارکردندا بەکاربهێنن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی: فشاری دەروونی دایک لە کاتی دووگیانیدا کێشە بۆ منداڵەکەی درووستدەکات

توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی زانکۆی تۆتۆری ژاپۆنییەوە ئەنجامدراوە، دەریخستووە ئەو فشارە دەروونییەی دایک لە کاتی دووگیانیدا بەرکەوتەی لەگەڵی…
Total
0
Share