خوشك و برایەك لە رووداوێكی هاتوچۆدا برینداربوون

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە گەرمیان برینداربوونی خوشك و برایەكی لێكەوتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر رێگای کەلار-کفری، بەرامبەر گوندی (حاجی عەواد) ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سیراتۆ كە بە ئاراستەی کەلار لە رێگادا بووە، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا و بەهۆیەوە شۆفێرەکە و سەرنشینێک برینداربوون.

هەردوو بریندارەکە خوشک و بران و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، وەك ئەوەی هاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی پێدا و دەشڵێت، تیمەكانیان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە دارستانەكانی سنووری دوو گوندی قەرەداغ كەوتەوە

بابەتی دواتر

شاجوانی پێشووی عێراق خۆی بۆ كۆنگرێسی ئەمریكا كاندیددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share