سەرۆكی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیەنێت، پێویستە جیهان ئامادەبێت بۆ وەڵامدانەوەی بڵاووبونەوەی نەخۆشییەك كە “كوشندەترە” لە ڤایرۆسی كۆڤید-19″.
لەو بارەیەوە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی لە وتارێكیدا بۆ ئەنجومەنی تەندروستیی جیهانی لە ژنێڤ هۆشداریدا وتیشی، كۆتایی هاتنی كۆڤید-19 وەك حاڵەتێكی نائاسایی تەندروستیی جیهانی بەو مانایە نییە كە مەترسییە تەندروستییە جیهانییەكان كۆتاییان هاتووە.
راشیگەیاند، لە كۆبوونەوەی ساڵانەی بڕیاردانی 194وڵاتی ئەندامی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی، مەترسی سەرهەڵدانی گۆڕاوێكی دیكە كە ببێتە هۆی دروستبوونی شەپۆلی نوێی نەخۆشی و مردن بەجۆرێك مەترسیی سەرهەڵدانی نەخۆشییەكی دیكە هەیە كە ئەگەری كوشندەتری لە كۆرۆنا هەیە.