عێراق ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم كەمدەكاتەوە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەیاسای بودجەدا كە پێشتر 682هەزار و 21 فەرمانبەر جێگیركرابوو 23 هەزاری لێكەمكراوەتەوە و دەشڵێت، “سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بەڵێنیداوە ئەو گرفتە چارەسەربكات”.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە یەكەم رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم 42 فەرمانبەر كەمكرابووەوە و لە 682 هەزار و 21 فەرمانبەر كرابووە 681 هەزار و 979 فەرمانبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، لە رەشنووسی دووەمی پڕۆژەیاسای بودجە ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم كرايەوە بە 658 هەزار فەرمانبەر واتا 23 هەزار فەرمانبەر لە ژمارەی مووچەخۆرانی هەرێم كەمكراوەتەوە و وتيشی، “رێككەوتن لەگەڵ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق كراوە كە ئەو گرفتە چارەسەربكات”.

بابەتی پێشتر

بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی بووەوە

بابەتی دواتر

كەركوك..گەنجێك بەهۆی هەڵەی پزیشكێَكەوە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند…
Total
0
Share