چین بۆ ئەمریکا: رێز لە نیگەرانییەکانمان بگرن لەبارەی تایوانەوە

لە گرژییە بەردەوامەکانی نێوان هەردوو وڵاتی چین و ئەمریکادا، پەکین نیگەرانیی خۆی دەربڕی لە کێشەکانی ئەمدواییەی نێوانیان، لە هەمانکاتدا ئەمریکای بە بەرپرسیاری ئەو کێشانە ناوبرد.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن هاوتا ئەمریکییەکەی، چێن گانگ، وەزیری دەرەوەی چین، نیگەرانیی وڵاتەکەی لە “سەختییە نوێیەکان” لە پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا دەربڕی.

گانگ بە بلینکن-ی وتووە، پێویستە واشنتۆن رێز لە نیگەرانییەکانمان بگرێت سەبارەت بە تایوان .

هەروەها داوای لێکرد ڕێز لە هەڵوێستی چینی بگیرێت سەبارەت بە تایوان و ئەمریکا دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکە رابگرێت.

داواشی لە واشنتۆن کرد واز لە تێکدانی سەروەری و ئاسایش و بەرژەوەندییەکانی گەشەپێدانی چین بهێنێت بەناوی ڕکابەرییەوە.

جگە لەوەش جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگیری لە بە کراوەیی هێشتنەوەی کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن دەکات.

بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو بلینکن سەردانی پەکین بکات بۆ گفتوگۆکردن بە ئامانجی هێورکردنەوەی ئەو ئاڵۆزییانەی لەنێوانیاندا هەیە.

ئەمە لەکاتێکدایە، چین بە ناڕەزاییەوە سەیری نزیکبوونەوەی بەردەوامی دەسەڵاتدارانی تایوان و هەندێک وڵاتی ڕۆژئاوایی، بەتایبەتی ئەمریکا دەکات، چونکە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر یەکپارچەیی خاکەکەی دەزانێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توانای هەڵگرتنی كڵاوەی ئەتۆمیی هەیە.. کۆریای باکوور گەورەترین مووشەکی ‏تاقیکردەوە

کۆریای باکوور ئاشکرایکرد، دوێنێ یەکشەممە گەورەترین مووشەکی پێنج ساڵی ‏ڕابردووی تاقیکردووەتەوە، کە مووشەکەکە توانای هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمیشی هەیە.‏…
Total
0
Share