بۆچوونی حكومەت لەسەر دەستكاریكردنی ماددەكانی بودجە چییە؟

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق

وتەبێژی حكومەتی ناوەند هەڵوێستی فەرمی حكومەت لەبارەی دەستكاریكردنی بڕگە و ماددەكانی بودجە ئاشكرادەكات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆك وەزیران دەستخۆشی و پێشوازی لە دەنگدان بە یاسای بودجە دەكات كە بۆ كاركردنە لەسەری بۆ ماوەی سێ ساڵ.

وتیشی، “جیاوازییەكی زۆر لەنێوان روانینی حكومەت و ئەنجومەنی نوێنەراندا نییە”.

عەوادی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئەوەشی خستەڕوو، دەرگا واڵایە لەبارەی ئەو ماددانەی گۆرانكارییان تیاكراوە، سەرۆك وەزیران لەپاش گەڕانەوەی لە میسر لەگەڵ راوێژكارە ئابورییەكانیدا تاوتوێیان دەكات، بۆ زانینی ئاستی گۆڕانكارییەكان بەراورد بەو دەقانەی حكومەت رەوانەی كردوون.

سەبارەت بە رەتكردنەوەی ماددەی 42 تایبەت بە باج لەسەر بەرهەمە نەوتییەكان، وتەبێژی حكومەت روونیكردەوە، ئەو ماددەیە لەنێو پێشنیارەكانی حكومەتدا نەبوو، بەڵكو لیژنەی دارایی پێشنیاری كرد، پێشتر سەرۆكایەتی وەزیران رایگەیاند كە ئەگەر زیادبكرێت، تانەی لێدەدات، جگە لە تەنها بڕگەیەك كە بریتییە لە باج لەسەر كۆمپانیای پاڵاوگەكان، بەهۆی ئەوەی كۆمپانیای قازانج ویستن و داهاتێكی زۆر دەچننەوە، پێویستە حكومەت بەشێكی بەدەستبهێنێت. بڕگەكە بەهیچ جۆرێك هاوڵاتی ناگرێتەوە.

لەلایەكی ترەوە بەپێی وتەی شارەزایان كە میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردووەتەوە، دیارترین ئەو ماددانەی حكومەت دەتوانێت تانەی لێبدات، زیاكردنی 150 هەزاری پلەی وەزیفییە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، چونكە تەرخانی دارایی نییە و، بەوەش حكومەت دەتوانێت تانەی لێبدات و رەتیبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژنامەكان گرنگی بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن دەدەن
عێراق پێویستی بەپێداچوونەوە بەشێوازی دیموكراسیدا هەیە؟

هەڵبژاردنەكەی یەكشەممەی ڕابردووی عێراق كە تائێستا ئەنجامە بەراییەكانی دەركەوتووە و تیایدا پاشەكشەی لایەنەكانی نزیك لە ئێران نیشاندەدات، تائێستا…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم دەستی بەسەر40  موڵکی بانکی رەشید و رافیدەین-دا گرتووە و فرۆشتوونی. سۆران…
Total
0
Share