لوقمان وەردی: خیانەت ئەوەیە داهاتی سەرزەوی و ژێرزەوی بە تاڵان ببرێت

لوقمان وەردی جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەگەر نییەت نییە بۆ سزادانی شارێكی هەرێمی كوردستان بۆچی پارتی بەو بڕگەیەی پڕۆژەیاسای بودجە سەغڵەت بوون كە باس لە مامەڵەی حكومەتی عێراق لەگەڵ پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان دەكات ئەم بڕیارە كاتێك كاری پێدەكرێت ئەگەر حكومەتی هەرێم شایستەی دارایی پارێزگایەكی نەدا ئەو كات حكومەتی عێراق دێتە سەر هێڵ.

راشیگەیاند، “خیانەت ئەوەیە كە رێككەوتن لەگەڵ وڵاتێكی دیكە بكرێت و داهاتی سەرزەوی و ژێرزەوی بە تاڵان ببرێت و خزمەتی هاوڵاتییەكانی خۆت نەكەیت ئەو قسانەی ئێستا دەكرێت خزمەت بە هەرێمی كوردستان ناكات”.

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە یەكێتی دەیەوێت مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان زامنبكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
Total
0
Share