كۆبوونەوەی پەرلەمان دەستیپێكردەوە

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوكردنی دەنگدان لەسەر ماددەكانی پڕۆژەیاسای بودجە دەستیپێكردەوە و دەنگ لەسەر ماددەكانی 65، 66، 67 و 68 دران و بڕگەی 64 رەتكرایەوە.

بڕیارە ئەمشەو دەنگ لەسەر تەواوی بڕگەكانی پڕۆژەیاسای بودجە بدرێت و گفتوگۆ لەسەر ئەو دوو پێشنیازەش بكرێت كە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

هەر بەپێی زانیارییەكان یەكێتی سوورە لەسەر چەسپاندنی بڕگەی تایبەت بە گەڕاندنەوەی پاشەكەوتی مووچە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share