لە سلێمانی دەستبەسەر تۆنێک و 250 کیلۆ میوەی خراپبوودا گیرا

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی لەناو عەلوەدا دەستیان بەسەر تۆنێک و 250 کیلۆ میوەی خراپدا گرت.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، “بەهۆی دروستبوونی کەڕوو و نەشیاوییان بۆ خواردن، لیژنەی عەلوەی سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، لە کەرتی 76ی ناو عەلوەی سلێمانی دەستیگرت بەسەر بڕی زیاتر لە تۆنێک و 250 کیلۆگرام میوەی خراپبوودا کە بریتیبوون لە ئەنەناس، سێو، لیمۆ، هەنگی دنیا، کە کەڕوویان کردووە و بە هیچ جۆرێک شیاوی خواردن نەبوون و دانرابوون بۆ فرۆشتن”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی تەواوی ئەو میوە خراپبووانە دەستیان بەسەردا گیرا و لەناوبران”.

دوێنێ شەممە لەلایەن لیژنەی عەلوەوە دەستگیرا بەسەر بڕی 850 کیلۆگرام گێلاس و هەرمێدا و بەهۆی خراپبونیانەوە لەناوبران.

بابەتی پێشتر

کاروان گەزنەیی: ئەوەی یەکێتی کردی راستکردنەوە رێڕەوی چەوتی حوکمڕانییە

بابەتی دواتر

کۆلای دایێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا کاریگەرییە خراپەکانی لەسەر تەندروستی دەستپێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی چوار كەسی بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، چوار كەس بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە و نوشتە و فێڵكردن دەستگیركراون. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share