وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ کارگەی مووشەک و تەقەمەنیی MKE تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە پێنج کرێکاری کارگەکە گیانیان لەدەستداوە.
راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاشکرایکردووە، تەقینەوەکە بەیانیی ئەمڕۆ روویداوە، لە کارگەی مووشەک و تەقەمەنیی MKE لە قەزای ئێلماداغ لە ئەنقەرەی پایتەخت، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا پێنج لە کرێکارەکان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشدەکات کە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون سەبارەت بە رووداوەکە دەستیپێکردووە.