وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا دەچێتە چین

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی چین دەکات، مەبەستی سەردانەکە ئەنجامدانی ئەو دانوستانە چاوەڕوانکراوەیە کە بڕیارە سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی نێوانیان بەڕێوەبچێت.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە رایگەیاندووە، لە 18ی ئەم مانگەدا کە دەکاتە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بلینکن لە چین دەبێت.

پێشتر لە مانگی شوباتدا سەردانێکی چاوەڕوانکراوی بلینکن بۆ ئەو وڵاتە هەڵوەشایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو باڵۆنە سیخوڕیەی چین کە ئەمریکا گومانی وابوو سیخوڕی بەسەر وڵاتەکەیەوە دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا پێشتر ئەمریکا داوای دیداری نێوان هەردوو وەزیری بەرگریی ئەمریکا و چینی کردبوو، بەڵام چین ئەو دەستپێشخەرییەی رەتکردوە.

لە کۆتایی هەفتەی رابردوودا ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەکەی نیشاندا لەبەرامبەر پەیوەندییەکانی نێوان چین و کوبا و رایگەیاند، بە وردی چاودێری دەکەن.

بابەتی پێشتر

لەم وەرزەدا چۆن دەزانیت منداڵەکەت تووشی وشکبوونەوە بووە

بابەتی دواتر

یەك ملیار دۆلاری ساختە دەستی بەسەرداگیرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share