ستران عەبدوڵا: ئه‌وانه‌ی‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نازانن كوردایه‌تی‌ چییه‌

ستران عەبدوڵا رایگەیاند، ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ خه‌ڵك‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه‌.

ستران عه‌بدوڵا  لێپرسراوی مه‌كته‌بی‌ راگه‌یاندنی‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، “ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ دۆسیەی‌ بودجه‌ و شایستە داراییەکانی خه‌ڵكی‌ كوردستان شاره‌كانی‌ كوردستان سلێمانی‌ و ده‌وروبه‌ری‌ ئه‌وانه‌ی‌ كه‌ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ به‌ له‌تكردنی‌ كوردستان و سیاسه‌ت دژی‌ كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن، نه‌ له‌ كوردستانیه‌ت تێگه‌یشتوون، نه‌ ده‌زانن كوردایه‌تی‌ چییه”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئه‌وانه‌ ده‌یانه‌وێت ته‌عریفێك بده‌ن به‌ كوردستان كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ زوڵم و زۆر، كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ پێنه‌دانی‌ مووچه‌ی‌ خه‌ڵك، یه‌كسانه‌ به‌ پاشه‌كه‌وت یه‌كسانه‌ به‌ قوتدانی‌ قوتی‌ خه‌ڵك”.

 

بابەتی پێشتر

هەرێم کەمال ئاغا: سوورین لەسەر ئەو بابەتانەی لە رابردوو قسەمان لەبارەوە کردووە لە پرۆژە یاسای بودجە

بابەتی دواتر

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئاگرەكەی چیای گۆیژە كۆنترۆڵكرا. ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share