بەپێی ئەو زانیارییانەی لە بەغدادەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستادراون، چاوەڕواندەكرێت سبەی پێنجشەممە، پڕۆژەیاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندبكرێت و كێشەی مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستانیش چارەسەربێت بە مەرجێك هەرێم پابەندی رێككەوتنەكانی بێت لەگەڵ حكومەتی عێراقدا.
لە زانیارییەكاندا هاتووە، تائێستا ماددەكانی 13و 14ی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق تایبەت بە هەرێمی كوردستان بە تەواويی یەكلانەكراونەتەوە و ئەو بابەتەش قابیلی گفتوگۆكردنە، بەڵام هەوڵەكان بەو ئاراستەیە كە سبەی یاسای بودجە پەسەندبكرێت.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، پشووی پەرلەمان درێژكراوەتەوە و دەبێت پڕۆژەیاسای بودجە پەسەندبكرێت بەو پێیەی جەژنی قوربان نزیكە و لەگەڵ ئەوەشدا نیگەرانی شەقامی عێراقی لێدەكەوێتەوە ئەگەر یاسای بودجە پەسەند نەكرێت.