بومەلەرزە روویدا

بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەرزەزانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلە بە پێوەری رێختەر لە هەڵەبجەی تازە روویداوە.

ئاسۆ كەمال بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەرزەزانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، كاتژمێر9:16 خولەك بە كاتی هەرێمی كوردستان بومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.9 پلە بە پێوەری رێختەر لە سنووری هەڵەبجەی تازە، زەڕایەن بە قوڵایی 15 كیلۆمەتر روویداوە.

راشیگەیاند، بومەلەرزەكە هیچ زیانێكی نەبووە و هاوڵاتییان لە سنوورەكە هەستیان پێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب دەستگیرکرا

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب رادەگەیەنێت. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share