نەسرین ئەحمەد: ئەمساڵ عێراق بڕێکی کەمتر گەنم وەردەگرێت

بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی نەبوونی شوێنەوە، ئەمساڵ عێراق بڕێکی کەمتر گەنم وەردەگرێت.

نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “لە ئێستادا بڕێکی زۆر گەنم لە سایلۆکاندا ماوەتەوە، ئەمەش وایکردووە گرفت دروستببێت بۆ هەڵگرتنی بەرهەمی ئەمساڵ، بۆیە بەهۆی نەبوونی شوێنەوە، ئەمساڵ بڕێکی کەمتر گەنم لە جوتیاران وەردەگیرێت”.

سەرەڕای ئەم گرفتانە، ئەمساڵ بەهۆی زیادبوونی رێژەی بارانبارینەوە، زەوییە کشتوکاڵییەکان بەپیتن و پێشبینیدەکرێت بەرهەمی گەنمی ئەمساڵ بگاتە نزیکەی ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن، کە ئەمەش بڕێکی زۆرە و پێویستی بە پلانە بۆ وەرگرتن و کۆگاکردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی ڕاپه‌ڕین تۆمه‌تبارێكى به‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەرین ڕایگه‌یاند، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه‌ زیاتر له‌ شه‌ش كیلۆ مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌ جۆری (حه‌شیش)ی پێبووه‌. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share