بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی ڕۆما، جوزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی داوای کڕینی سێ یاریزانی لە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە کردووە.
تۆڕی “TYC”ی ئەرجەنتینی ئاشکرایکردووە، لەسەر داوای مۆرینیۆ ئیدارەی ڕۆما دەیەوێت ماورۆ ئیکاردیی هێرشبەری ئەرجەنتینی بکڕێت، کە لە ئێستادا یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمانە و بە خواستن بۆ گەڵاتەسەرای تورکی یاریدەکات.
لە هەمان کاتدا فابریزیۆ ڕۆمانۆی شارەزای بواری گواستنەوەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئیدارەی “جێلاڕۆسی” لەسەر ڕاسپاردەی “مۆو” ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی ئیڤان ندیکای بەرگریکاری فەرەنسی پێشکەش کردووە، دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت.
چەند سەرچاوەیەکیش پشتڕاستیان کردووەتەوە، یانەکەی پایتەختی ئیتاڵیا گرێبەستی حوسام عەواری یاریزانی جەزائیری یەکلاییکردووەتەوە.