جەلال شێخ ناجی: پەیوەندیمان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بەهێزتر دەکەین

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری پێشوازی لە وەفدێکی  هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە هەرێم کرد، جەختیکردەوە کە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکا بەردەوام دەبێت و بەهێزتری دەکەن.

لەدیدارەکەدا دواپەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەکان و هەماهەنگییە هەواڵگرییەکان لەنێوان هەردوولا و هێزە عیراقییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکراو جەختکرایەوە لە پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە پێناو سەقامگیریی ئەمنی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان .

جەلال شێخ ناجی ، هەماهەنگی  نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا و هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکای بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ سەرخستنی هەوڵەکان لەپێناو  ئارامی و ئاسایشی زیاتر و رایگەیاند، دەرئەنجامی ئەم هاریکارییە چەندین ئۆپەراسیۆن و کردەی ئەمنی و سەربازی بەرهەمدار ئەنجامدراون و کاریگەرییان لەسەر دۆخی ئاسایش هەبووە کە بەدڵنییاوە ئەم پەیوەندییە بەردەوام دەبێت و بەهێزتری دەکەین .

لەبەرامبەردا فەرماندەی تیمی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەردەوامی پشتیوانییەکانیانی بۆ پێدانی راوێژ و پێشخستنی توانا هەواڵگرییەکانی هەرێم دووپاتکردەوە .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی: گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەكانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان چڕتر دەكەینەوە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، گفتوگۆ دبلۆماسی و سیاسییەكانمان لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان چڕتر…
Total
0
Share