قائیمقامی پێنجوێن: رێگەی پێنجوێن – سلێمانی کرایەوە

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ رێگەی نێوان قەزاکە و شاری سلێمانی؛ کە بەهۆی بەفرەوە داخرابوو، کرایەوە و هاتوچۆ ئاساییبووەوە.

هێمن ئیبراهیم، قایمقامى قەزای پێنجوێن بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای ئەوەی پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ بەهۆى زۆریى بەفربارینەوە رێگەى پێنجوێن – سلێمانى داخرا، پاشنیوەڕۆ رێگەکە بە رووی شۆفێراندا کرایەوە.

وتیشى، لەبەر سەلامەتیی شۆفێران، خۆمان رێگەکەمان داخست، ئێستا تیمەکان رێگەکەیان پاککردووەتەوە، خوێڕێژکراوە و هاتوچۆ پیایدا ئاسایی کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە کاتی…
Total
0
Share