رەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە.. کارتەکانتان دەگەڕێتەوە بۆ بەغداد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانی، هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە بچن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، ئاشکرایکردووە، هەر هاوڵاتییەک کارتەکەی وەرنەگرێتەوە دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد.

لە ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامەی سلێمانیدا ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکاتەوە کە لە ساڵەکانی 2017 تا 2022 مامەڵەی کارتی نیشتمانییان کردووە و تا ئێستا نەچوون بۆ وەرگرتنەوەی.

داوایان لێدەکات بە زووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی باری شارستانی سلێمانی و سەرجەم فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی بکەن بەمەبەستی  وەرگرتنەوەی کارتی نیشتیمانیەكانیان.

راشیگەیاندووە، هەر هاوڵاتییەک نەچێت بەدەم ئاگادارییەکەوە، کارتەکەی دەگەڕێنرێتەوە بۆ بەغداد، لەو حاڵەتەشدا پێویستە ھاوڵاتی خۆی سەردانی بەغداد بکات و  مامەڵەکەی بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “پێویستە کارگە و کێڵگە پەلەوەرییەکان لە بەغداد تۆماربکرێن”. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
Total
0
Share